ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبێت لە هێرشەکانی سەر عێراق

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ دەستی هەبووبێت لە هێرشەکانی ئەمدواییەی عێراق کە کراونەتە سەر نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

لە نامەیەکدا کە نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێشی کردووە هاتووە، ئەو دەنگۆ و تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە کە ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر نوێنەرایەتییەکانیان لە عێراق دەیداتە پاڵ ئێران و باسلەوەدەکان هێرشەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێرانەوە ئەنجامدراوە.

هەروەها عەباس عەراقچی ڕایگەیاندووە، ئەو تۆمەتانەی دەدرێتە پاڵ ئێران سەبارەت بەو گروپە چەکدارانەی کە بە (گروپی چەکداری ناحکومی) ناودەبرێن و ئێران بە پاڵپشتی کردنیان تۆمەتبار دەکرێت ئەو تۆمەتانە بە توندی ڕەتدەکەینەوە وەک چۆن پێشتر ڕامانگەیاندووە.

باسیلەوەشکردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چ بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشداریی لە هیچ هێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا نەکردووە، ئێمە دەنگۆی بەشداریکردنی ئێران بە توندی ڕەتدەکەینەوە و ئەو تۆمەتانە هیچ بنەمایەکی ڕاستی و یاساییان نییە.

دەشڵێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو هێرشە چەکداریانە سەرکۆنە دەکات کە ئەمریکا دژی هێزە عێراقییەکانی سنووری نێوان عێراق و سوریا ئەنجامیدا لە 25ی شوباتی ڕابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان كرا

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ كرا ‏و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌رۆدغان…
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا: ئەوە ئێمەین بڕیاردەدەین کێ بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت

قەرارگەی ناوەندیی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا ڕایدەگەیەنێت، هەرگیز گەرووی هورمز وەک پێش جەنگی لێنایەتەوە. قەرارگەی ناوەندیی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا ڕایگەیاند، ئەوە ئێمەین بڕیاردەدەین…
Total
0
Share