بەهای نەوت لە دابەزین بەردەوامە

بۆ دوو ڕۆژی لەسەریەكە بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا ڕوو لە دابەزینە، ئەمڕۆش خاوی برێنت نرخەكەی لە خوار 56 دۆلارەیەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانونی دووەم، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵەدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 55 دۆلار و 90 سەنت، بەوەش تەنها لەمڕۆدا 0.27%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

هەروەها بەهای نەوتی خاوی تێكساسی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 52 دۆلار و 88 سەنت.

هەرچەندە دوێنێ بەهای نەوتی خاو بە بەرزبوونەوە ڕۆژەكەی دەستپێكرد و 57 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام دوانیوەڕۆكەی بەهاكەی دابەزیەوە بۆ 56 دۆلار.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دابەزینی نرخی نەوتی بۆ سێ هۆكاری سەرەكی گەڕاندووەتەوە، “ترس و دڵەڕاوكێكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیادیان كردووە، پشكەكانی ئەمریكا دابەزیون و داتاكانی دەریان خستووە كە چین دووچاری زیان بووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، کاراکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی بەسرەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
Total
0
Share