چوار بومەلەرزە خانەقین و دەوروبەری هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار بومەلەرزە لە سنوری نێوان خانەقین و سەرپێلی زەهاودا ڕویدا و گوڕی دوو لە بومەلەرزەکان بەهێز بووە.

سەرەتا کاتژمێر 12:10 خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.6 لە نزیک شاری خانەقین ڕوویدا، پاش ئەوە بە نیو کاتژمێری بومەلەرزەیەکی دیکە لە نێوان خانەقین و ناوچەی کانی باز ڕویدا بە گوڕی 3،7 و بەشێکی زۆری دانیشتوانی ناوچەکە هەستیان پێکردووە.

دوای ئەو دوو بومەلەرزەیە بە گوڕی 3،9 جارێکی دیکە ناوچەی “گیلان غرب” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شاهیدی بومەلەرزەیەکی دیکە بوو.

دوای ئەو سێ بومەلەرزەیە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 بە پلە ڕێختەر ناوچەی نکنەی لە ڕۆژائاوای خانەقین هەژاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلار لەتیف: سەرجەم وردەکارییەکانی ناو کۆنگرە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دەگوازرێتەوە

وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم وردەکارییەکانی ناو کۆنگرە زۆر بە شەفافانە بۆ راگەیاندنەکان دەگوازرێتەوە. تەلار…
Total
0
Share