(10) دەوڵەمەندترین خاوەنی یانە لە بواری تۆپی پێ کامانەن؟

شێخ مەنسور، سەرۆکی مانچستەر سیتی دەوڵەمەندترین خاوەنی یانەیە لە بواری تۆپی پێدا

خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا و لە ڕووی بازرگانی و وەبەرهێنانەوە بوونەتە لانکەی سەرمایەداران و یانەکان بوونەتە بەهێزترین پێگە بۆ چنینەوەی سەدان ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.

لە مانگی حوزەیرانی 2003 ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕووسی تەواوی پشکەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی کڕییەوە و خاوەنداریەتی یانە ناودارەکەی ئینگلتەرای بەدەستهێنا، بەدوایدا چەندین کەسایەتی و سەرمایەداری ناوداری دیکە دەستیان بە وەبەرهێنان کرد لە یانەکانی ئەوروپا.

بەوپێیەی سیستمی تۆپی پێی جیاوازە و کەسایەتیەکان دەتوانن وەبەرهێنانی تایبەت لە ڕیگەی وەرزشەوە بکەن، چەندین دەوڵەمەندی بوارەکانی گاز و نەوت، وەبەرهێنان، توانیان یانە گەورەکان بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کام خاوەنی یانەیە لە هەموو ئەوانەی دیکە دەوڵەمەندترە؟

وەک وەڵامێک بۆ ئەم پرسیارە، ڕیزبەندی دەوڵەمدندترین سەرۆکی یانەکان بڵاودەکەینەوە..

  1. شێخ مەنسور بن زاید ئال نهیان (مانچستەر سیتی): 20 ملیار دۆلار
  2. دیتریچ ماتێشێتز (لایپزیک) 19 ملیار
  3. ئەندریا ئانێلی (یوڤانتۆس) 14 ملیار
  4. دیتێر هۆپ (هۆفنهایم) 13 ملیار
  5. ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ (چێڵسی) 12 ملیار
  6. فیلیپ ئانشوتز (لۆس ئەنجلس گالاکسی) 10 ملیار
  7. ستان کرۆنکی (ئارسیناڵ) 9 ملیار
  8. ناسڕ خلێفی (پاریس سانت جێرمان) 8 ملیار
  9. ژانگ جیندۆنگ (ئینتەرمیلان) 7.6 ملیار
  10. ڕۆبێرت کرافت (نیو ئینگلاند ڕیڤۆلوشن) 6 ملیار
بابەتی پێشتر

ئەو کەشتییە نەوتییەی ئەمریکا دەستیبەسەرداگرتووە نەوتی عێراقی هەڵگرتووە

بابەتی دواتر

جۆرێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەریهەڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسینسیۆ بەم نزیکانە دەتەقێتەوە

مارکۆ ئاسینسیۆ، ئەستێرەی بەتوانای ئیسپانیا لەئاستی خۆی ڕازینییە و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پارێزبەندیی لەسەر هەڵگرتووە. بەپێی ئەو…
Total
0
Share