بەڵگەیەکی بەهێز لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ئالابا و ڕیاڵ مەدرید

بۆندی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئالابا یەکلاییبووەتەوە

پاڵپشت بە بەڵگەی میدیاکانی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ داڤید ئالابای نەمسایی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشندا کردووە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی شاهانە هاوشێوەی هەر یانەیەکی گەورەی دیکە لە وڵاتانی جیهان، کامپی ڕاهێنانی منداڵان بۆ دەرخستنی کارە ئەکادیمیاکانی دەکاتەوە.

نەمسا یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕیاڵ مەدرید کامپی ڕاهێنانی منداڵانی لێکردووەتەوە، کامپەکە خاوەنی پێگە و شوێن و ناوبانگی خۆیەتی و ماڵپەڕێکیان هەیە بە ناوی ( https://frmclinics.at/) تیایدا سپۆنسەر بۆ هەواڵ و زانیاریەکانی یانەی شاهانە و ئەکادیمیای یانە و تەنانەت فرۆشی کۆگاکانیان دەکرێت، کۆمپانیای بەڕێوبەەری ماڵپەڕ و کامپینەکە ساڵانە هەڵدەستن بە ڕیکلامکردن و فرۆشتنی درێسی مێرەنگی و هەڵکۆڵینی ناوی یاریزانان لەسەریان، بۆ هەر هەڵکۆڵینێکیش بە ناوێکی داواکراو بڕی 10 سەنتی زیادە وەردەگرن.

درێسی ئالابا، ژمارە 27ی ڕیاڵ مەدرید لە ماڵپەڕی ئەکادیمیای ڕیاڵ لە نەمسا دەفرۆشرێت

سەرچاوەکە نوسیویەتی، لەم وەرزەدا کۆمپانیای سەرپەرشتیکاری کامپینەکە درێسی ژمارە 27ی بەناوی داڤید ئالابای بەرگریکاری بایرن میونشن چاپکردووە و بە هاندەران فرۆشراوە، تەنانەت لە ماڵپەڕەکەشیانەوە ڕیکلامی بۆ کراوە، کە ئەوەش بەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر یەکلاییبوونەوەی بۆندی نێوان ئالابا و ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی پێشتر

"تا دوای جەژنی ڕەمەزان خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت"

بابەتی دواتر

کۆنتی بۆ ئینتەرمیلان: دوو داواکاریم بۆ جێبەجێنەکەن دەڕۆم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share