پسپۆرانی بەرشلۆنە دەترسن لاپۆرتا تووشی جەڵتەی دڵ ببێت

کەسە نزیکەکانی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە، ترسیان هەیە بەهۆی زۆرخۆرییەوە تووشی جەڵتەی دڵ ببێت.

سیلڤیا ترمۆلیدای پسپۆری خۆراک لە بەرشلۆنە دانی بەوەدا ناوە، کە لاپۆرتا لەو کاتەوە بووە بە سەرۆکی یانە زیادڕەوییەکی بێوێنە لە خواردندا دەکات، چەندین ڕێگەشی بەکارهێناوە بۆ کەمکردنەوەی کێشی سەرۆک و دوورخستنەوەی لە خواردن، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

تۆڕی “ڕیلیڤیۆ”ی ئیسپانی نووسیویەتی، کاتێک یەکێک لە یاریزانەکانی بارسا گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە، لاپۆرتا شیرینی خواردووە، تەنانەت شیرینیی هاوسەری یاریزانەکەشی خواردووە.

هەروەها لە سەردانێکی بەرشلۆنە بۆ جیرۆنا، لاپۆرتا نانی نیوەڕۆی خواردووە و خواردنێک نەبووە لەسەر مێزی خواردن نەیخوات، نیو کاتژمێر دواتر شیرینییان پێشکەش کردووە و خواردوویەتی، پاشان لە پشووی نێوان تایمەکاندا دیسانەوە گەڕاوەتەوە سەر ستاندی خواردن و نانی خواردووەتەوە، دوای یارییەکەش جارێکی تر گەڕاوەتەوە و گۆشتی خواردووە.

پسپۆڕانی زانستە خۆراکیەکان ئەو برسێتییەی لاپۆرتا بە (برسێتی سۆزداری) پۆلین دەکەن، ئەمەش وا دەکات مرۆڤ بەبێ سنوور نان بخوات کاتێک هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات، بۆ ئەوەی ئەم هەستە بکاتە هەستکردن بە دڵخۆشی هەوڵی نانخواردن دەدات.

بابەتی پێشتر

تیروپشکی لالیگا ڕاکێشرا و وادەی ئەنجامدانی کلاسیکۆ دیاریکرا

بابەتی دواتر

سیتی چووە نێو هاوکێشەی دیکلاین رایسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share