ئەو کەشتییە نەوتییەی ئەمریکا دەستیبەسەرداگرتووە نەوتی عێراقی هەڵگرتووە

کۆمپانیای فوجیرەی جیهانیی بۆ نەوت و گاز کە کۆمپانیایەکی جیهانییە ڕایگەیاند کە ئەو کەشتییە نەوتییەکی ئەمریکا دەستیبەسەردا گرتووە بە گومانی ئەوەی نەوتی ئێرانی هەڵگرتووە لە ڕاستییدا ئەو نەوتەی پێیبووە نەوتی عێراقە.

ئاژانسی بلومبێرگ لەزاری کۆمپانیای فوجیرە کە شێخ حەمەد بن محەممەد شەرقی، حاکمی ئیمارات خاوەنییەتی دەڵێت، ئەو نەوتەی لەو کەشتییەدا بووە نەوتی عێراقییە و بۆ فرۆشتنە، بەپێی بەڵگەنامەیەکی لە دادگای فیدراڵی ناوچەی کۆڵۆمبیا.

لەلایەکی دیکەوە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سوپای پاسداران و فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران هەستاون بە ناردنی بارهەڵگرێکی نەوت بۆ دەرەوە بەشێوەیەکی نهێنی و ساختەکردنی بەڵگەنامەکان بۆ شاردنەوەی سەرچاوەی نەوتەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ڕوبەڕووی تەحەدیی گەورە دەبێتەوە سەبارەت بە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی لەگەڵ ئێران و بایدن پیسنیاری گەڕانەوەی هەردوولای کرد بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی 2015 ئەگەر ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی کەمبکاتەوە لەبەرامبەریشدا ئەمریکا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە سوک دەکات.

فیۆجیک دەڵێت کە لەمانگی حوزەیراندا یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی کڕیوە، کۆمپانیاکە دەڵێت ئەو نەوتەی هاتووە بەپێی بەڵگە یاساییەکان لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی سۆمۆوە هاتووە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمریکا نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر کەشتییەکە و دەڵێت بەشێوەیەکی نهێنی لە ئێرانەوە هاتووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید ئۆپەراسیۆنی نوێکردنەوەی بەرگری دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

(10) دەوڵەمەندترین خاوەنی یانە لە بواری تۆپی پێ کامانەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share