جۆرێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەریهەڵدا

بە P.3 ناویانناوە

دەسەڵاتدارانی فلیپین دەڵێت، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان لە وڵاتەكەیان ئاشكراكردووە و بە P.3 ناویانناوە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار ئاشكرایانكرد، ژمارەی توشبووان بەو جۆرەی نوێیەی ڤایرۆسەكە لە فلیپین تائێستا 98 حاڵەتە.

لەهەمان كاتدا بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەكە یەكەم حاڵەتی توشبوون بە جۆرە بەڕازیلییەكەی كۆرۆنا (P.1)یان لە هاوڵاتییەكەدا ئاشكراكرد كە بەمدواییە لە بەڕازیل گەڕاوەتەوە.

دەشڵێت، هەردوو جۆری (P.3 و P.1) هەمان بنەڕەتیان هەیە، بەڵام تائێستا نەسەلمێنراوە كە ئەم جۆرەیان زیاتر بڵاودەبێتەوە یان ببێتە هۆی كێشە بۆ كاریگەری ڤاكسینەكانی ئێستا.

ئاشكراكردنی دۆزینەوەی جۆری (P.3) پاش نزیكەی مانگێك دێت بەسەر دوپاتكردنەوەی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە لەسەر دۆزینەوەی هەردوو جۆری (E484K و N501Y) لە ناوچەی ڤیسایاس.

سەرەڕای ئەوەی (P.3) بۆ یەكەمجار لە فلیپین بەدیكراوە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بەنیازنییە بەناوی فلیپینەوە ناویبنێت.

س: تاس

بابەتی پێشتر

(10) دەوڵەمەندترین خاوەنی یانە لە بواری تۆپی پێ کامانەن؟

بابەتی دواتر

ئەو یاریزانانەی لە میرکاتۆی هاوینی 2021 نرخیان دەبێتە بێبەرانبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share