كۆرۆنا پاریسی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

پێنجەم كەس لە یانەی پاریس سان جێرمان بە گومانی كۆرۆنا، چووە ژێر چاودێریی ‏پزیشكییەوە.‏

تیمی پزیشكیی یانەی پاریس سان جێرمان ئاشكرایكرد، دانیلۆ پیرێرا تووشبوویەكی ترە لە ‏ڕیزەكانی یانەكەدا و خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.‏

پێشتریش هەریەك لە یاریزانان لیۆنێل مێسی و خوان بێرنات و سێرجیۆ ڕیكۆ و ناسان ‏بیتۆمازالا، بەهۆی كۆرۆناوە دوورخراونەتەوە.‏

ئەمە پێنجەم حاڵەتی تووشبووی كۆرۆنایە لە یانەی پاریس سان جێرمان و تیمی پزیشكی ‏كەوتۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر حاڵەتێكی تر.‏

بابەتی پێشتر

چاڤی شانازی بە بردنەوەی بەرشلۆنەوە دەكات

بابەتی دواتر

ئێران 125 کەسی وەک تۆمەتباری کوشتنی قاسم سولەیمانی دەستنیشانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share