ئالڤێس ئیعتیرافی لەسەر ڕۆناڵدۆ كرد

دانیال ئالڤێسی بەرازیلی دانی بەوەدا نا كە ئەو سەرسامە بە ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و بە یەكێك لە یاریزانە باشەكانی مێژووی تۆپی پێی دادەنێت.

ئالڤێس چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئەنجامداوە و لەوێ باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كردووە.

ئالێڤس لەو چاوپێكەوتنەدا دەڵێت پێویستە ئێستا هەندێ ڕاستی هەیە لەسەر ڕۆناڵدۆ بیڵێم.

ئالڤێس ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو ئێستا یاریزانی بەرشلۆنە نەماوە بۆیە دەتوانێت بڵێت كە ڕۆناڵدۆ نمونەیەكی گەورەیە بۆ یاریزانی پیشەگەر و یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی تۆپی پێ لە مێژوودا.

وتیشی: چەند جارێك لە نزیكەوە قسەم لەگەڵ كردووە و پێم ڕاگەیاندووە كە ئەو یەكێكە لە یاریزانە گرنگەكانی تۆپی پێ.

بابەتی پێشتر

مێسی ڕابەرایەتی ڕیكۆردەكەی ئەرجەنتین دەكات

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دایكی مباپێ دۆخەكەی شڵەقاند

فایزەر عامری، دایكی مباپێ ئاشكرایكرد، ئێستا كوڕەكەی لەگفتوگۆدایە لەگەڵ كارگێڕیی پاریس سان جێرمان، دووپاتیشیكردەوە، لە گواستنەوەی هاوینەدا ویستویانە…
Total
0
Share