كوشتنی ڕۆژنامەنوسان لە جیهاندا زیادیكردووە

توركیا “گەورەترین بەندینخانەی ڕۆژنامەنوسانە لە جیهاندا”

یەكێتی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە ساڵی 2020دا 56 ڕۆژنامەنوس و میدیاكار لە سەرانسەری جیهاندا لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەیاندا كوژراون و بەمەش 17 حاڵەت بەراورد بە ساڵی پێشتر زیادیكردووە.

یەكێتییەكە، كە ڕۆژی هەینی 12ی ئازار وردەكاری ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی ئەو كوشتنانەی ڕوبەڕووی ڕۆژنامەنوسان دەبێتەوە بڵاوكردەوە، دەڵێت، ئاماری قوربانییانی ڕۆژنامەنوس لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووەوە لە هەمان بازنەدا دەخولێتەوە.

بەپێی یەكێتییەكە كردەكانی كوشتن لە 16 وڵاتی جیاواز ئەنجامدراوە بە هێرشی ئاراستەكراو و هێرش بە بۆمب و لەمیانەی ڕوداوی پێكدادانی چەكداری.

بەشێوەیەكی گشتیش لە ساڵی 1990ەوە دوو هەزار و 680 ڕۆژنامەنوس كوژراون، كە لەوكاتەوە یەكێتی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی دەستی بە ئامارەكان كردووە.

ئەنتۆنی بیلانگر، ئەمینداری گشتیی یەكێتی ڕۆژنامەنوسان وتی، دەسەڵاتی خوێنڕژانەی گەورە سەركردەكان بووەتە هۆی تاوان لە مەكسیك، توندوتیژی یاخیبووان لە پاكستان و ئەفغانستان و سۆماڵ، جگە لە یاخیبوونی توندڕەوانە لە هندستان و پاكستان، هەموو ئەوانە بەشداربووە لە بەردەوامیدان بە خوێنڕشتن لە میدیاكاندا.

بۆ جاری چوارەم لەماوەی پێنج ساڵدا، مەكسیك لە پلەی یەكەمی لیستی وڵاتاندایە لەڕووی زۆری ژمارەی ڕۆژنامەنوسانی كوژراو، كە لە ساڵی ڕابردوودا 14 حاڵەت بووە، بەدوایشیدا ئەفغانستان دێت بە 10 حاڵەتی كوشتن، جگە لە پاكستان 9، هندستان هەشت، هەریەك لە فلپین و سوریا چوار و سێ حاڵەتیش لە هەریەك لە نەیجیریا و یەمەن.

هەروەك ڕۆژنامەنوسان لە (عێراق، سۆماڵ، بەنگلادیش، كامیرۆن، هندۆراس، پاراگوای، ڕوسیا و سوید) كوژراون.

سەرەڕای ژمارەی قوربانیان، بەپێی یەكێتی ڕۆژنامەنوسان، لانیكەم 229 ڕۆژنامەنوس لە ئازاری 2020ەوە لە ناوچە جیاوازەكانی جیهاندا بەهۆی كاركردنیانەوە دەستبەسەركراون.

دەشڵێت، توركیا “گەورەترین بەندینخانەی ڕۆژنامەنوسانە لە جیهاندا” كە لانیكەم 67 ڕۆژنامەنوس لە بەندینخانەكانیدان، بەدوایشیدا چین دێت بە 23 ڕۆژنامەنوس، میسر بە 20 ڕۆژنامەنوسی بەندكراو، 16 لە ئەریتریا و 14 لە سعودیە.

بیلانگر وتی، “ناكرێت هیچ دیموكراسیەتێكی هەڵگری ئەو ناوە پەیامبەرانی ئازادی ڕادەربڕین بەندبكات”.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی: تائێستا شیعەکان لەسەر هیچ دەقێکی جێگرەوە بۆ پشکی هەرێم ڕێکنەکەوتوون

بابەتی دواتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەر 109 دۆلار…
Total
0
Share