نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەر 109 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 109 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

نەوتی خاوی تەكساس بە 107 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوێنێ پێنجشەممە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بەخوار 109 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەهای نەوت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ڕووسیا ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی هەڵدەسەنگێنێت

سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیا، جەنەراڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ، سێشەممە ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١٩، لەگەڵ چاودێرە سەربازییە بیانییەکان لەسەر هەندێک…
Total
0
Share