گومان دەخرێتەسەر ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد

دوای وەرگرتنی دوو دۆز لە ڤاکسینەکەی ئەسترازێنیکا – ئۆکسفۆرد گومان دەخرێتەسەر ڤاکسینەکە بەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی زیادبوون و لە هەندێک وەرگردا سەرئێشە و تای نیمچەبەرز دەرکەوتووە.

لەسەر ئەو گومانانە کۆمپانیای ئەسترازێنیکا ڕایگەیاندووە، “ئەوەی کە ئێستا لە وەرگرەکاندا بیندراوە شتێکە کە خۆمان پێشبینیمان کردووە و لە ئاستی پێشبینی ئێمە نەچووەتەدەرەوە، بۆیە دەتوانرێت بەردەوامی بدرێت بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە”.

لە وڵاتانی ئەوروپا، فەرەنسا و سوید و ئەڵمانیا چاودێری ڕەوشی وەرگرانی ڤاکسینەکەی ئەسترازێنیکا – ئۆکسفۆرد دەکەن و لە دوو هەرێمی سوید بەکارهێنانی ڤاکسینەکە وەستێندراوە.

فەرەنسا سورە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینەکە، بەڵام وەک ڕاگەیەندراوە نیشانەی توندتر لە ڤاکیسنەکانی دیکە لە وەرگراندا دەرکەوتووە.

هەر لەسەر ئەو پرسە کارستن واتسل، سکرتێری گشتی ئەنجومەنی بەرگریناسی لە وەزارەتی تەندروستیی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، “ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد کاریگەری باشی هەیە لە هەڵمەتی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، ئەگەرچی کاریگەرییەکانی هێندەی ڤاکسینەکانی دیکە نییە”.

وتوشیەتی، “یەکێک لە خاسییەتەکانی ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد ئەوەیە کە دەکرێت کەسی وەرگر دوای چەند مانگێک ڤاکسینێکی دیکەی کۆمپانیایەکی تر وەربگرێت، ئەگەر گومانی هەبوو لە کاریگەری ڤاکسینەکەی ئەسترازێنیکا – ئۆکسفۆرد”.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵە شیعرێکی بەختیار عەلی بە زمانی فارسی بڵاودەبێتەوە

بابەتی دواتر

ناوی ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی کۆمەڵ ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share