ئێران لەسەر پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان “قامچی” لە گەنجانی مەریوان دەدات

ئەگەرچی ماوەی زیاتر لە ساڵێک تێپەڕیووە بەسەر گردبوونەوەی چەند گەنجێکی خەڵکی شاری مەریوان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە دادگایی گەنجە گیراوەکاندا سزای زیندانی و لێدانی “قامچی” بەسەریاندا سەپاوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە، “16  هاوڵاتیی خەڵكی مەریوان لەسەر پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان شەش ساڵ زیندانی و زیاتر لە 30 لێدانی قامچیان بەسەردا سەپێندراوە.

دادگا تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی و کۆبوونەوەی نا یاسایی ” داوەتە پاڵ دەستگیرکراوەکان و بەو تۆمەتە سزایداون.

لە ڕۆژانی رابردوودا 13 هاوڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “فواد یووسفی”، “ئەفشین رەحمانی”،”کەماڵ کۆنەپۆشی”، ” سەید ئومید سەجادی”، ” شەهاب زەمانی”، “موبین نادری”، “تاریق رۆستەمی”، “دیاکۆ تابا”، “هیمەت کەریمی”، “مێهدی تارقی”، ” سەید ئومید حەقپەرست”، “عەلی یەعقووبی” و “محەمەد نادری” هەر یەکە سزای شەش مانگ زیندانی و لێدانی 30 قامچیان بە سەردا سەپاوە.

بابەتی پێشتر

کرێکارێکی ڕۆژهەڵاتی لە هەولێر گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

هەرێمی کوردستان.. دوو کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
4

دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان

لە دوو كاتژمێردا دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان و بەرگریی شارستانی دەڵێت، زیانەكان ماددین. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ…
Total
0
Share