کرێکارێکی ڕۆژهەڵاتی لە هەولێر گیانی لە دەستدا

فۆتۆ: هەنگاو

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کرێکارێکی دانیشتووی پارێزگای سنە، لەکاتی کارکردندا لە شاری هەولێر گیانی لە دەستداوە.

دوێنێ پێنجشەممە، 11 ی ئازار، کاتێک “کەیوان عەلیزادە” سەرقاڵی کارکردن بووە و لە بەرزاییەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و پاشان گیانی لە دەستداوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشكرایانکردووە، “کەیوان عەلیزادە نزیکەی ساڵێک دەبێت ڕۆشتووە بۆ شاری هەولێر تا لەوێ بەردەوامی بە کارەکەی بدات، کە کاری جۆشکاری (لەحیم) بووە”.

کەیوان عەلیزادە تەمەنی 28 ساڵ بووە و خەڵکی گوندی پەتڵیەر بووە لە ناوچەی ژاوەرۆی ڕۆژهەڵاتی سنە و بۆ کارکردن ڕوی لە هەرێمی کوردستان کردووە.

بەهۆی سەختی دۆخی ئابوری لە ڕۆژهەلاتی کوردستان گەنجانی کوردی ڕۆژهەڵاتی ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردووە بۆ کارکردن و وەک هەر کرێکارێکی دیکە لەسەر کار ڕوبەڕووی مەترسی دەبنەوە.

ساڵی ڕابردووش بەهۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە دهۆک، کرێکارێکی ڕۆژهەلاتی خەڵکی شاری بۆکان گیانی لە دەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنامی: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاكوانانی بادینان كراون جێگای نیگەرانیی ئێمەن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد هێشتا بە چارەسەری تەواو نەگەیشتووە، سەبارەت بە چالاكوانانی…
Total
0
Share