لە سۆران بەهۆی سۆپای نەوتەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە گەڕەکێکی شاری سۆران بەهۆی سۆپای نەوت خانووی هاوڵاتییەک ئاگری گرت، بەو هۆیەشەوە دوو منداڵی تەمەن سێ ساڵان گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە بەبوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی بەختیاری شارەكە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، کچێک و کوڕێکی تەمەن سێ ساڵان بەناوەکانی (شایستە ئەحمەد و یادگار یونس) دەستبەجێی گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە دەگەڕێتەوە بۆ سۆپای نەوت، کە نزیکبووە لە پەردەی پەنجەرەی خانووەکە ئاگرەکە تەشەنەی کردووە”.

باسی لەوەش كردووە، تەرمی منداڵەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراون .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share