بەغداد.. حەوت “تیرۆریستی داعش” دەستگیركران

هەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند، “حەوت تیرۆریست لە بەغداد دەستگیركران.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق كە ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار بڵاوكراوەتەوە، “هێزێكی هاوبەشی هەواڵگری و لیوای سەرۆكایەتیی كۆمار و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد، حەوت تیرۆریستی داعشیان لە بەغداد دەستگیركردووە.”

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە پشتبسەت بە زانیاریی هەواڵگری، تیرۆریستەكان لە ناوچەی دۆرە لە باشووری بەغداد دەستگیركراون.

ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەڵێت، “ئەو تیرۆریستانە هەڵهاتبوون و ماوەیەك بوو لە هەرێمی كوردستان خۆیان شاردبووەوە، دواتر لە ناوچەی دۆرە خۆیان حەشاردابوو.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: کاتێک باسی کشانەوەی هاوپەیمانان دەکەین، مەبەستمان پچڕانی پەیوەندییەکان نییە

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دووپاتیکردەوە کە بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مانای پچڕانی پەیوەندیییەکان…
زیاتر ببینە

روانگەی سەوزی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

روانگەی سەوزی عێراق رایدەگەیەنێت، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت. روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share