وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدادە

ئەمڕۆ بەیانی، وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتە بەغداد و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئامانجی سەرەکیی گفتوگۆکان تاوتوێکردنی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمە، بەغداد دەیەوێت هەرێم داهاتی نانەوتیی زیادبکات، چونکە نرخی نەوت نرخەکەی دابەزیوە.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێکی دیکە لە پرسەکان تاوتوێکردنی چۆنیەتیی رێکخستنەوەی باجە گومرگییەکانە لە دەروازە سنوورییەکانەوە، ویستەکە بەوشێوەیە کە بەشێوازێک رێکبخرێتەوە کە ئاستی داهاتی نانەوتیی هەرێم و بەغداد زیادبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم: سەدان داواکراومان ڕادەستی بەغداد کردووەتەوە

دادگاکانی هەرێمی کوردستان سەدان داواکراویان ڕادەستی بەغداد کردووەتەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەرییش دەڵێت، “هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی فیدراڵی لەئاستێکی…
Total
0
Share