سەدڕ داوایەك ئاڕاستەی بازرگانان دەكات

موقتەدا سەدڕ سەرۆكی ڕەوتی سەدڕ داوا لە بازرگانان دەكات نرخی خۆراك و پۆشاك و سوتەمەنی بەرزنەكەنەوە.

لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، موقتەدا سەدڕ سەرۆكی ڕەوتی سەدڕ ڕایگەیاندووە، “برایانی بازرگان، بازرگانییەكتان نیشان دەدەم كە زیانی تیادا نییە، ئەوەش یارمەتیدانی گەلەكەتانە: برا و رۆڵەكانتان كە لەم قەیرانە ئابورییەدا بەدەست هەژاری و نەدارییەوە دەناڵێنن.”

سەدڕ نووسیویەتی، “نرخەكان بەرزمەكەنەوە، بەتایبەتی خۆراك و پۆشاك و سوتەمەنی و پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانە.”

لە كۆتایی تویتەكەی سەرۆكی ڕەوتی سەدڕ-دا هاتووە، “دەستانێكی شاراوە هەن لە ناوخۆ و دەرەوەدا كە دەیانەوێت پارووی گەل زەوتبكەن بۆ ئەوەی وڵات و حزبەكانیان سوودمەند ببن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا. حەیان…
Total
0
Share