بەرپرسێکی سوپای پاسداران باسی کودەتا دەکات لە ئێران

ڕاوێژکاری سەربازیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەوان وەک سوپای پاسداران ناتوانن کودەتا بکەن بەسەر سەرۆکایەتی کۆماردا و ئەو پۆستە بکەن بە پۆستێکی سەربازی.

حسێن دەهقان، ڕاوێژکاری سەربازیی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوێنێ 8ی ئازار ڕایگەیاند، “دۆخی ئێستا هی ئەوەنییە لە ڕێگەی کودەتاوە پۆستی سەرۆککۆماری بگرین، هەرچەندە لە حکومەتێکی تەواو سەربازی لە بەرنامەی ئێمەدا نییە”.

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی ڕایگەیاندووە، “من خۆم کاندیدی سوپاییم بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، ئەمەش ناکەتە ئەوەی بەرنامە هەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەموو حکومەت لەلایەن سوپاوە، چونکە پێشهاتەکان و دونیای نوێ ئەوەمان لێناخوازێت”.

قسەکانی حسێن دەهقان لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا سەعید محەمەد، فەرماندەی سەربازی ” خاتم‌الانبیا”ی سوپای پاسداران دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە تا خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا.

جگە لەم دوو کەسایەتییە سوپاییە، هەریەک لە محەمەد باقر قاڵیباف، عەلی لاریجانی، پەرویز فەتاح، مهرداد بزەرباش، وەک کەسایەتی سوپای خۆیان بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار کاندید کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: ئەگەر وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلمان نەدابایەوە ناوچەکە رووبەڕووی شەڕێکی سەرتاسەری دەبووەوە

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئەگەر وڵاتەکەی وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلی نەدابایەوە، ناوچەکە رووبەڕووی شەڕێکی سەرتاسەری و کۆنترۆڵنەکراو…
زیاتر ببینە

فیدان: پێشبینیدەکەین قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەزە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەستپێبکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، بە پێشبینیی ئەوان، قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەزە لە هەفتەکانی یەکەمی ساڵی 2026، دەستپێدەکات. هاکان…
Total
0
Share