ئێران دووبارە نەیتوانی مانگی دەستكرد ڕەوانەی بۆشایی بكات

ئێران لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دووبارە شكستی هێناوە لە ناردنی مانگێكی دەستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان، پێشتریش چەند جارێك تاران لە هەوڵی لەو شێوەیەدا شكستیهێناوە.

تۆڕی هەواڵی CNNی ئەمریكی لەزاری سەرچاوەیەكی باڵای پێنتاگۆنەوە بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە ئوێران دووبارە هەوڵیداوە مانگێكی دەستكردن ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بكات و لە خولگەی زەوی جێگیری بكات، بەڵام شكستی هێنماوە.

ئۆریا ئۆرلاند وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا “پێنتاگۆن” زانیارییەكەی بە CNN داوە، ئاشكرایكردووە، هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا زانیاریی لەسەر هەوڵەكەی ئێران و شكستەكە هەیە.

وتەبێژەكەی پێنتاگۆن وتوشیەتی، دیار نییە هۆكاری سەرنەكەوتنی ئەم هەوڵەی ئێران چی بووە و لە چ قۆناغێكی هەڵدانی مانگە دەستكردەكەدا گرفت ڕوویداوە و هەوڵەكە شكتی هێناوە.

پێشتر ئێران چەند جارێكی دیكە هەوڵی ناردنی مانگی دەستكردی بۆ بۆشایی ئاسمان داوە، بەتایبەت لە دوو ساڵی ڕابردوودا، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانی شكستیهێناوە.

بابەتی پێشتر

نیویۆرک تایمز: ئەوانەی خاشقچی-یان کوشت لە ئەمریکا ڕاهێنانی سەربازییان پێکراوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران تائێستا گفتوگۆکانی لەبارەی بودجەوە کۆتایی پێنەهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاریی لوبنان بكه‌ن

ئەمیندارى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاریی لوبنان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌و قه‌یرانانه‌ى تێیدان ڕزگاری بێت. ئەنتۆنیۆ…
Total
0
Share