بەریتانیا.. سكاڵا لەسەر سەرۆكوەزیرانی وڵات تۆمار دەكرێت

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرای كردووە، 2 هەزار خانەوادە داوای دادگاییكردنی سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەیان دەكەن، بەهۆی زۆری حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی كە ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار بڵاویكردووەتەوە، 2 هەزار خانەوادەی بەریتانی كە بەهۆی كۆرۆناوە ئەندامێك یان زیاتری خێزانەكەیان لەدەستداوە، هەستاون بە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا و حكومەتەكەی.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەیانەوێت حكومەت ناچار بكەن كە لێكۆڵینەوە بكات لە ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا لەو وڵاتە.

لە ئێستادا لە بەریتانیا گروپێك بەناوی “هەڵمەتی خێزانی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ دادپەروەری لە بەریتانیا” دروست بووە، كار دەكەن بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە مامەڵەی حكومەت لەگەڵ كۆرۆنا و بەرزی ڕێژەی مردن بەهۆی ئەو پەتایەوە.

ئەو گروپە داوایانكردووە، لێكۆڵینەوە لەو پرسە بێلایەنانە بكرێت و بەهیچ جۆرێك وەزیرەكان و سەرۆكوەزیران ڕۆڵیان تیایدا نەبێت.

تەنانەت چەندین پارێزەر وەك پاڵپشتی لەو دۆسییەیە بوون بە پارێزەری گروپی خێزانی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی كۆرۆناوە و لە دادگای باڵای ئەو وڵاتە سكاڵایان لەسەر حكومەتی بەریتانیا تۆمار كردووە.

بەریتانیا لەنێو وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا زۆرترین ڕێژەی مردن و توشبوونی بە كۆرۆنا تۆماركردووە، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە كۆی گشتیی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە گەیشتووەتە 124 هەزار و 419 كەس.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. هاوڵاتییەک دوای هەڵکەندنی زەوییەکەی چەند پارچە تەقەمەنییەکی دۆزییەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بنزیمە لە کۆتا ساتەکاندا دێربی مەدریدی یەکسانکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share