(ڤیدیۆ) بنزیمە لە کۆتا ساتەکاندا دێربی مەدریدی یەکسانکردەوە

یەکسانبوونی دێربی مەدرید یانەی بەرشلۆنەی لە لوتکەی ڕیزبەندی نزیککردەوە

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 26ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکسانبوونی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد.

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد، یاری نێوانیان بە یەکسانبوون بە ئەنجامی (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئەتلەتیکۆ لە خولەکی 15 لەلایەن لویس سوارێز و گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 88 لەلایەن کەریم بنزیمەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەتلەتیکۆ بە کۆکردنەوەی (59) خاڵ و بە جیاوازی سێ خاڵ بەرانبەر بەرشلۆنە لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا جێگیربوو، لە بەرانبەردا ڕیاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 54 و بە جیاوازی دوو خاڵ و لە پلەی سێیەمدا کەوتە دوای یانەی بەرشلۆنە.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا.. سكاڵا لەسەر سەرۆكوەزیرانی وڵات تۆمار دەكرێت

بابەتی دواتر

ئێران: سێ ملیار دۆلاری بلۆککراومان ئازادکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا تاقەتی چووە

گواردیۆلا تاقەتی چووە لە بردنەوەى ناسناوەکانی خول و جام لە ئینگلتەرا و دەڵێت نەشبینە پاڵەوان بەلامەوە ئاساییە. پاش…
Total
0
Share