ڤیدیۆ.. هاوڵاتییەک دوای هەڵکەندنی زەوییەکەی چەند پارچە تەقەمەنییەکی دۆزییەوە

هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی شانەدەری سەر بە قەزای سەیدسادق، لە کاتی هەڵکەندی زەوییەکەی بۆ ئامادەکردنی بۆ خانوو، چەند پارچە مین و تەقەمەنییەکی سەردەمی شەڕی ئێران – عێراقی دۆزییەوە.

لەوبارەیەوە دەزگای گشتی کاروباری مین ئاشکرایکردووە، ” بە چاودێری تیمی دڵنیایی و کۆنتڕۆڵی جۆری بۆ پاککردنەوەی ئەو شوێنە دەستبەکاربوون لە ئەنجامدا 4 گولە ھاوەن و مینی دژە تانک لەگەڵ کۆمەڵێک لە فیوز و پارچە تەقەمەنییان تێدا دۆزییەوە و سەرکەوتووانە کۆتاییان بە کارەکانیان ھێنا و بەسەلامەتی ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە”.

دەزگای کاروباری مین ڕاشیگەیاندووە، “ئەم پڕۆسەی پاکسازییە لەسەر داوای قایمقامییاتی قەزای سەیدسادق بوو کە خانوویەکی ڕووخاوی سەردەمی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1988 لە گوندی شانەدەری لەو قەزایە بوونی ھەیە و بەھۆکاری بوونی مین و “تەقەمەنی ناتوانرێت لەلایەن خاوەنەکەیەوە نۆژەن بکرێتەوە.

گوندی شانەدەری دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی قەزای سەیدسادق و لە ساڵی 1986 ەوە وەک ئۆردوگای زۆرەملێ بۆ دانیشتوانی گوندەکانی بناری سورێنی ناوچەی شارەزور بەکار هاتووە، هاوکات ئەو ناوچەیەش ناوچەیەکی یەکلاییکەرەوە بووە لە شەڕی ئێران و عێراقدا.


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەکی راپەڕین دەستگیرکران

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، توانراوە بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێن. عەمید…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی بۆ فوئاد حسێن: 8 ساڵە جێگری سەرۆکوەزیرانیت کێشەی مووچەت چارەسەر نەکردووە بەڵکو خراپترت کردووە

لەتیف نێروەیی رایدەگەیەنێت، فوئاد حسێن هەشت ساڵە جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراقە، نەک هەر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانت پێ…
Total
0
Share