سلێمانی.. کەسێک کە دزی لە چەند مارکێت و دەرمانخانەیەک کردبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە دزی لە چەند مارکێتێک و دەرمانخانەیەک کردووە و 10 تاوانی دزی ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە لەناو شاری سلێمانی سۆپەرماركێت و دەرمانخانەكان دەبڕێت ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری و زانینی شوێنی تۆمەتبار توانرا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت كە زیاتر لە 10 تاوانی دزیكردنی لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەكان ئەنجامداوە “.

لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ك ، ع ) لەدایكبوی 1996 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بابەتی پێشتر

ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

لیمان بۆ نوبل: بایرن و دۆرتمۆند لەبیرکە، یانەیەکی دیکە بدۆزرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە، سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتیش رایگەیاند، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان بۆ کۆبوونەوە بەدەست نەگەیشتووە. محەمەد سڵێمان سەرۆکی…
Total
0
Share