ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا بەرزبووەتەوە

ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازار ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ 68 بەرمیل بەرزبووەتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ناوەندیی هاوردەی نەوتی خاو لەلایەن ئەمریکاوە لە هەفتەی ڕابردوودا لە پێنج وڵاتەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 174 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا و بەڕێژەی 1.540 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە عێراقەوە ڕۆژانە 68 هەزار بەرمیل بووە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشووتر عێراق هیچ بڕە نەوتێکی هەناردەی ئەمریکا نەکردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “زۆرترین بڕە نەوتی هاوردەکراوی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بووە بە تێکڕای 3.648 ملیۆن، دوای ئەویش مەکسیک دێت بە تێکڕای 602 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا”.

ڕایگەیاندووە، “سعودیە لە پلەی سێێەمدایە بە تێکڕای 368 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دواتر کۆڵۆمبیا بەتێکڕای 285 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

هەروەها نەوتی خاوی هاوردەکراو لەلایەن ئەمریکاوە لە وڵاتی ئیکوادۆر بەبڕی 114 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا و دواتریش نەیجیریا بەتێکڕای 89 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

کلۆپ: کۆچی بە کۆمەڵ لە لیڤەرپوڵ ڕوونادات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. کەسێک کە دزی لە چەند مارکێت و دەرمانخانەیەک کردبوو دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی عێراق گرتەوە و ئاستی بینین كەمبووەتەوە. میدیاكانی عێراق لە زاری دەستەی كەشناسيی عێراقەوە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share