ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە، سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتیش رایگەیاند، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان بۆ کۆبوونەوە بەدەست نەگەیشتووە.

محەمەد سڵێمان سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان چەند رۆژێک لەمەوبەر لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک داوای لەپەرلەمانتاران کرد ئەمڕۆ سێشەممە بۆ کۆبوونەوە ئامادەبن و بڕیاریش بوو دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فراکسیۆنی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ ئاگادارکردنەوەیەک یان نووسراوێکمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان.

لای خۆیەوە ئەردەڵان محەمەد سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئاشکرایکردبوو، بانگهێشت و دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان، رێکار و پەیرەوی خۆی هەیە و بە سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەماندا تێدەپەڕێت، ئەگەر بانگهێشت و بەرنامەی کار هەبێت لە لایەن سەرۆکایەتیی دیوان بڵاو دەکرێتەوە لە سایتی رەسمی پەرلەمان، لە دەرەوەی ئەو رێوشوێنانە هەر هەوڵێکی دیکە هیچ لێکەوتەی یاسایی و پەیرەوی لێناکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک: پارێزگاری لە دەنگی کورد و پێکهاتە ڕەسەنەکان بکەن

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوکەوە ئاراستەی بەڕێوەبەر، ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی…
Total
0
Share