هۆشداری دەدرێت لە گەڕانەوەی خوێندكاران بۆ ناوەندەكانی خوێندن

لە عێراق هۆشداری دەدرێت لە گەڕانەوەی خوێندكاران بۆ ناوەندەكانی خوێندن، بەرپرسێكیش لە وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردووە، پاش چلەی ئیمام حسێن بڕیار لەبارەی دەوامكردنەوە دەدرێت.

زیاد حازم، ئەندام لە تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم بۆ بەشێك لە میدیا عێراقییەكان ئاشكرایكردووە، “خوێندكارانی قۆناغەكانی ئامادەیی و زانكۆكان دەتوانن مەنهەجی خوێندنەكانیان بخوێنن لەڕێی سیستمی فێربوونی ئەلیكترۆنی، بۆ ئەوەی ساڵی خوێندنیان نەفەوتێت”.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكردووە، “گەڕانەوەی خوێندكاران بۆ سەر كورسییەكانی خوێندن لە ئێستادا پارێزراو و سەلامەت نییە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای كۆرۆنا لە عێراق”.

زیاد حازم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دەوامكردنی خوێندكاران لە پاش چلەی ئیمام حسێن-ەوە بڕیاری لێدەدرێت، تا ئێستاش بەرچاوڕوونی نییە لەبارەی ژمارەی ڕاستەقینەی توشبوون بە كۆرۆنا”.

ئەوە لەكاتێكدا، ساڵانی پێشوو لەم بەروارەدا خوێندكارانی عێراق لە خوێندنگاكاندا سەرقاڵی خوێندن بوون، بەڵام بارودۆخی تەندروستی وایكردووە، هێشتا بەرپرسان نەتوانن بڕیاری گەڕانەوەی خوێندكاران بدەن بۆ ناوەندەكانی خوێندن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئەستۆن ڤێلا تامی حەوت گۆڵ و دۆڕاندنێکی مێژوویی بە لیڤەرپوڵ کرد

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی عێراق: دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەندە بە پەسەندکردنی یاسای وەرگرتنی قەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمەوە حکومەتی هەرێم نووسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “حکومەت نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات سەبارەت بە…
Total
0
Share