بۆمبێكی چێندراو بە هێزەكانی پۆلیسدا تەقییەوە

بۆمبێكی چێندراو لە قەزای داقوق بە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقییەوە و ژمارەیەك پۆلیسی كردە قوربانی.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستیەوە، كەمێك پێش ئێستا بۆمبێكی چێندراو لە گوندی سیمدرەمی سەر بە قەزای داقوق بە لیوای 19ی سەر بە فیرقەی پێنجی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، تاوەكو ئێستا دوو بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی داقوق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
Total
0
Share