وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا بەدووری نازانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا هەڵبژێرێت، لە ئەگەری ئەوەی ترەمپ خۆی كاندید نەكات.
سەبارەت بە خۆ كاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا، مایك پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا بە كەناڵی فۆكس نیوزی ڕایگەیاندووە، “من بەردەوام خۆم بۆ ڕوبەڕوبوونەوە و ئاڵەنگاری ئامادە دەكەم، من گرنگی بە ئەمریكا دەدەم، ئێمە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ لە بەرەی پارێزگاری بووین”.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، “خۆم بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا دەپاڵێوم لە ئەگەری ئەوەی ترەمپ ئەو كارە نەكات”.
ئەو وتانەی پۆمپەیۆ پاش ئەوە دێت، چەند ڕۆژێك پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە ساڵی 2024 خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا دەپاڵێوێت.