ڕاپۆرتی كۆتایی لەبارەی بنەچەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی بڵاودەكرێتەوە

تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوە لە بنەچە و سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاپۆرتی كۆتایی لەبارەی ڤایرۆسەكەوە بڵاودەكاتەوە.

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، بەڕێوبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، “ئەو تیمە پسپۆڕەی ڕەوانەی شاری ووهانی چین كرابوو، ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی بنەچە و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڵاودەكاتەوە.”

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ هەینی 5ی ئازار ئاشكرایكرد، “لەو هەفتەیەدا كە 15 ئازار دەستپێدەكات، تیمی نێودەوڵەتی كە سەردانی ووهانی كردبوو بۆ لێكۆڵینەوەكردن لە بنەچە و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕاپۆرتەكەی بڵاودەكاتەوە.”

ئەندامانی تیمەكە مانگی كانونی دووەمی ڕابردوو گەیشتبوونە شاری ووهان لە چین، ئەو شوێنەی لە كۆتایی ساڵی 2019دا بڵاوبوونەوەی یەكەم ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا ڕاگەیەندرابوو.

ئامانج لە سەردانی تیمەكە، لێكۆڵینەوە بوو لەوەی ئاخۆ رەچەڵەك و بنەچەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چییە و چۆن سەریهەڵداوە و ئایا ڤایرۆسەكە لە ووهان دروستبووە؟ یاخود لە شوێنی تری جیهانەوە گواستراوەتەوە بۆ چین؟

بەڕێوبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، “وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوەكە، یەكەم لایەن دەن كە ئاگاداری ڕاپۆرتەكە دەبن و بەر لەوەی بڵاوبكرێتەوە، ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی نیشانی ئەوان دەدرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق.. ئەمریكا پارە بلۆككراوەكانی ئێران ئازاد دەكات

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share