دایکی یاریزانی بەناوبانگی بەڕازیلی پێلێ لە تەمەنی 101 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک لە مردنی کوڕەکەی سێلێست ئارانتێس، دایکی یاریزانی بەناوبانگی بەڕازیلی پێلێ، لە تەمەنی 101 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئیدینهۆ، کوڕە گەورەکەی پێلێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی باوکی و داپیرەیدا نووسیویەتی، ”بە ئارامییەوە پشوو بدە داپیرە”.

بنەماڵەکەی پێلێ وردەکاریی هۆکاری مردنی سێلێست ئارانتێسیان نەخستەڕوو، هەروەها باسیان لەوەش نەکردووە کەی گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەپێی میدیاکانی بەڕازیل، دایکی پێلێ بۆ ماوەی هەشت رۆژ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و درەنگانی رۆژی هەینی گیانیلەدەستداوە.

ئێدسۆن ئارانتێس دۆ ناسیمنتۆ، کە زیاتر بە نازناوی پێلێ ناسرابوو، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕازیلی بوو و وەک هێرشبەر یاری دەکرد، بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی هەموو سەردەمێک دادەنرێت و یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین و بەناوبانگترین کەسایەتییە وەرزشییەکانی سەدەی بیستەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین بۆ ماكرۆن: ڕوسیا ئامانجەكانی خۆی لە ئۆكرانیا بەدیدەهێنێت بە شەڕ بێت یان دانوستاندن

سه‌رۆكى ڕوسیا و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و پوتین جه‌ختىكردووەته‌وه‌ كه‌ ڕوسیا ئامانجەكانی خۆی لە ئۆكرانیا بەدیدەهێنێت…
Total
0
Share