تەندروستیی عێراق پێشنیازی كەرەنتینی سەرتاسەری دەكات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكردووە، پێشنیازێكی بۆ لیژنەی باڵا بەرزكردووەتەوە بۆ ڕاگەیاندنی كەرەنتینی سەرتاسەری لە عێراق بۆ ماوەی 14 ڕۆژ.

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، “لیژنە ڕاوێژكارییەكان تاووتوێی ئەوە دەكەن كە پێشنیازێك بۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی بەرزبكەنەوە بۆ ئەوەی كەرەنتنی سەرتاسەری بۆ ماوەی 14 ڕۆژ ڕابگەیەندرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو هەنگاوە كاریگەریی باشی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا و كەمكردنەوەی ڕێژەی مردن”.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی ئەوەشی وتووە، “پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ سەرەگرتن بۆ كوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا هۆكارێكی باشە بۆ ئەوەی لەو پرۆسەیەدا قەرەباڵغی دروست نەبێت”.

هەوڵەكان بۆ ڕاگەیاندنی كەرەنتینی سەرتاسەری پاش ئەوە دێت، كە لە عێراق ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: بە چڕی چاودێریی خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكەین

بابەتی دواتر

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق لە خاڵی سەرەتادایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share