ئەمریكا: بە چڕی چاودێریی خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكەین

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، داوای سزادانی ئەو كەسانە دەكات كە بەرپرسی لە كووشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار، لە ڕاگەیەندراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕایگەیاندووە، “بە چڕی چاودێریی كارە توندوتیژییەكانی ئەمدواییانەی ناسڕیەمان كردووە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا، سەدانی دیكەش بریندار بوون”.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەست بە ئازاری قوڵی قوربانیان و خانەوادەكانیان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرا و تەواوەتی دەخوازین”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “هاندەری هەنگاوەكانی حكومەتی عێراقین بۆ ئاساییكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و چارەسەری بارودۆخی ناسڕیە بەشێوەیەكی ئاشتییانە و بەسزا گەیاندنی ئەو كەسانەی بەرپرسن لە توندوتیژییەكان”.

ئەو ڕاگەیەندراوە پاش ئەوە دێت، چەند ڕۆژێكە لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندان بەردەوامە و بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژران و بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارییەكانی هێراق فەرمانی كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنیی و تەكنیكی…
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە یەکلادەکاتەوە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلاییدەکاتەوە. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە…
Total
0
Share