وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی مانگی شوباتی بڵاوكردەوە، لەو مانگەدا بە بەهای زیاتر لە 5 ملیار دۆلار نەوتی هەناردە كردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە، “لە مانگی شوباتدا عێراق 82 ملیۆن و 877 هەزار و 757 بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە”.
سەبارەت بە داهاتی نەوتی فرۆشراوی ئەو مانگە، وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، “كۆی داهاتی نەوتی هەناردەكراوی عێراق لە مانگی ڕابردوودا 5 ملیار و 26 هەزار و 807 دۆلار بووە”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “كۆی نەوتی هەناردەكراوی مانگی شوبات لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 79 ملیۆن و 105 هەزار و 329 بەرمیل بووە، هەروەها لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكیكیشەوە 3 ملیۆن و 772 هەزار و 428 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركی كراوە”.
تێكڕای بەهای یەك بەرمیل نەوتی فرۆشراو لەو مانگەدا، 60.33 دولار بووە، وەك وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە.