لاپۆرتا لەبارەی دەستگیرکردنی بارتۆمیو هاتە دەنگ

خوان لاپۆرتا پێی وایە دەستگیرکردنی لاپۆرتا بۆ بەرشلۆنە کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە

خوان لاپۆرتا، یەکێک لە کاندیدە سەرەکییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی یانە بە کێشە ناودەبات.

ئەمڕۆ، دووشەممە هێزەکانی “موزس دی ئیسکواردا”ی کەتەلۆنی بەبڕیاری دادگا و لەسەر کەیسی “بارسا گەیت” هەریەک لە جوسێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی پێشوو و ئۆسکار گراوی جێگری و دوو ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی کارگێڕی پێشووی یانە کەتەلۆنیەکەیان دەستگیرکرد.

لەم بارەیەوە خوان لاپۆرتا بە موندۆ دیپۆرتیڤۆی ڕاگەیاند، “دەستگیرکردنی بارتۆمیو هەرگیز هەواڵێکی خۆش نییە، حەزم نەدەکرد گوێبیستی بابەتێکی هاوشێوەبم بەتایبەت لەم ڕۆژانەی ئەمڕۆماندا، ڕاستە ئیدارەیەکی باشی یانەکەی نەکردووە، بەڵام هێشتا سەرۆکی یانەیە، هەواڵەکە شۆکهێنەربوو و سوود بە بارسا ناگەیەنێت، بە پێچەوانەوە کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە”.

خوان لاپۆرتا، کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە

لاپۆرتا پارێزەرێکی سەربەخۆیە و بەردەوام لە دژی ئیدارەی بارتۆمیو بووە، بەڵام لەئێستادا بە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پێشووی یانە خۆشحاڵ نییە و پێی وایە کاریگەری لەسەر هەر کەسایەتیەکی دیکە دەبێت لە پۆستەکەدا.

بابەتی پێشتر

باشترین پێکهاتەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ

بابەتی دواتر

عێراق لە مانگی شوبات-دا بە بەهای زیاتر لە 5 ملیار دۆلار نەوتی هەناردە كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share