وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەو نرخانەی دۆلار کە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنیت، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی و باوەڕپێکرا نییە”.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی  و باوەڕپێکرا نییە، دوو سبەی بازاڕی دۆلار بە فەرمی دەکرێتەوە، نووسینگەیەک یاخود کۆمپانیایەک بڕیار نادات کە نرخی دۆلار چەند دەبێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتۆتە زیاتر لە 1600 دیناری عێراقی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

سەبارەت بە راگرتنی فرۆشی دۆلار دەڵێت، “ئەو بڕیارە هەڵاوسانێکی زۆر لە بازاڕەکاندا دروستدەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی پشێویی، کاتێک ئەوە مەترسی دروست ناکات کە کۆی مامەڵە داراییەکان لە تەواوی عێراقدا بکرێت بە دینار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی ئێران لە کاتێکدا خوێندنی زمانی نەتەوەکەی قەدەغەیە

کوردێکی خەڵکی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، متمانەی پێدرا وەک وەزیری پەروەردەی ئێران دەستبەکاربێت، لەکاتێکدا لەو وڵاتە قەدەغەیە بە…
Total
0
Share