کالدیرۆن: لیڤەرپوڵ خواستی لەسەر محەمەد سەڵاحە، بەڵام..

کاڵدیرۆن پێی وایە سەڵاح داواکراوی ڕیاڵ مەدریدە، بەڵام پارە بۆ گواستنەوەی بەردەست نییە

سەرۆکی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕامۆن کاڵدیرۆن دووپاتیدەکاتەوە، بەرپرسانی یانەی شاهانە خواستیان لەسەر محەمەد سەڵاحی میسڕییە و ئیدارەی ڕێدز ڕێگە بە گواستنەوەی نادات.

چەند جارێک ئیدارەی یانەی شاهانە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2019 و 2020 هەوڵیاندا محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام بەهۆی پێداگری ئیدارەی ڕێدزەوە هەردوو هەوڵەکە شکستیانهێنا.

بۆندی سەڵاح تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوامی دەبێت و لە دوای ئەو وادەیە دەتوانێت بێبەرانبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، لە کاتێکدا چەندین یانە خواستیان لەسەر گواستنەوەیەتی.

لەم بارەیەوە ڕامۆن کاڵدیرۆن، سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە بە کەناڵی “ئۆن تایم سپۆرت”ی میسڕی ڕاگەیاندووە، ” سەڵاح یاریزانێکی ناوازەیە و یاریدەدەری لیڤەرپوڵ بووە بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئاست، بەڵام هەرگیز پێموانییە یانەی لیڤەرپوڵ دەستبەرداری دەبێت”.

ڕامۆن کاڵدیرۆن، سەرۆکی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید

هەروەها دەڵێت، ” چاوەڕوانکراوە، ئەگەر لیڤەرپوڵ بۆندی گەورەی پێبگات دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، یاریزانەکەش داواکراوی ڕیاڵ مەدریدە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە یانە ئینگلیزییەکە داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات، ئەگەر ئەم بۆندە واژووبکرێت ناوازەیە”.

کاڵدیرۆن کە ئاگاداری هەندێک لە پڕۆژەکانی یانەی شاهانەیە، لە کۆتایی لێدوانەکانیدا جەختدەکاتەوە، یاریزانێکی ناوازەی وەک سەڵاح نرخەکەی بەرزە و لە ئێستادا یانەی شاهانە توانای تەرخانکردنی تێچووی واژووکردنی بۆندەکەی نییە.

بابەتی پێشتر

عێراق لە مانگی شوبات-دا بە بەهای زیاتر لە 5 ملیار دۆلار نەوتی هەناردە كردووە

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باس لە كاتی دەنگدان دەكات لەسەر پرۆژەیاسای بودجە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نهێنییەکەی لاپۆرتا ئاشکرابوو

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا لە دوواین چاوپێکەوتندا ئاماژەی بەوەکردووە، کە یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی 2022 چوار تاوەکو…
Total
0
Share