ئەمڕۆ 28ی شوبات شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە و هەردوولا ڕەزامەندبوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی مەرزی سەیرانبەن و بە فەرمی ناساندنی.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا لە کۆبوونەوەکەدا چەند لێکتێگەشتنێکیان واژوو کراوە کە مەرزەکە کارەکانی فراوان بکات و گەشتیارانیش بتوانن هاتوچۆی تێیدا بکەن.
شاندەکەی هەرێم کە پێکهاتبوون لە لیوا چەتۆ، بریکاری وەزیری ناوخۆ و ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ شاندی ئێرانی سەردانێکی مەیدانیان بۆ مەرزەکە ئەنجامدا و لە گرفت و کێشەکانی مەرزەکەیان کۆڵیووە کە تایبەتە بە لایەنی هەرێمی کوردستان.
شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاتبوو لە به‌همه‌نی مورادنیا، پارێزگاری سنە و مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، جه‌عفه‌ری جێگری هه‌ماهه‌نگی كاروباری ئابووری پارێزگا، ره‌حیمی نوێنه‌ری مه‌ریوان و سه‌قز له په‌رله‌مانی ئێران و كۆمه‌ڵێك له به‌ڕێوبه‌رانی په‌یوه‌ندیداری پارێزگای كوردستان.