دامەزراوەیەک بەبێ بەرامبەر هاوڵاتییان دەگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆیان

دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە، ژمارەیەک هۆکاری گواستنەوەی بۆ ئەو هاوڵاتییانە دابینکردووە، کە لە سلێمانییەوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە سنوور ناوچە دابڕێندراوەکان بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی.

شاخەوان سدیق سەرۆکی دامەزراوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەبەرئەوەی پرۆسەی سەرژمێریی پرۆسەیەکی مێژوویی گرنگە و لە داهاتوودا کاریگەریی دەبێت، بڕیارماندا هاوکاری ئەو خێزانانە بین کە دەیانەوێت بەشداریی پرۆسەکە بکەن بەڵام هۆکاری گواستنەوەیان نییە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک پاسمان دابینکردووە، هەر هاوڵاتییەک تا دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەتوانێت پەیوەندیمان پێوەبکات، ئێمە نەک تەنها ئەرکی گواستنەوەیان بەڵکو گەڕاندنەوەشیان بۆ سلێمانی لە ئەستۆ دەگرین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەڵەبجە: خەڵک هەیە ئۆتۆمبێلەکەی تابلۆی ڕەسمییە لایبردووە و کردوویەتی بە بێسەرەتا

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، داوا لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکەین نەیەنە سەنتەری شارەوە. سمکۆ سالار، قائیمقامی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share