پۆمپەیۆ: زۆرێك لە سعودییەكان خوازیاری ئاشتی بوون لەگەڵ ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا ئاشكرای كردووە، بەشێك زۆری سعودییەكان خوازیاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی وڵاتەكەیان بوون لەگەڵ سعودیە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئەی ئێف پی، ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی شوبات، مایك پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، “زۆرێك لە سعودییەكان لەگەڵ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەیان بوون لەگەڵ ئیسرائیل و خوازیاری ئەوە بوون بچنە نێو ڕێككەوتنی ئاشتییەوە”.

پۆمپەیۆ ئاشكراشیكردووە، “لە كاتی سەرۆكایەتیی ترەمپ، چوار دەوڵەتی عەرەبی كە هەریەك لە ئیمارات و بەحرەین و مەغرب و سودان بوون ڕازی بوون لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “زۆر وڵاتی دیكەش هەن هەمان خواستیان هەیە بۆ ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل”.

لە كۆتایی وتەكانیدا وەزیرەكەی پێشووی ئەمریكا خوازیاربووە سعودیە بچێتە نێو ئەو ڕێككەوتنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
Total
0
Share