تەندروستیی سلێمانی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، 25 تیمی فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی لە شەوی سەری ساڵی نوێدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی پلانی پێویستی بۆ ئەو بۆنەیە داناوە و رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر و لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمە تەندروستییەكان بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە سەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ و لای باخی گشتی دوو تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم باخچەی نالی دەبن و لە شەقامی سالم و سەهۆڵەكە سێ تیمی تەندروستی، لەبەردەم شارەوانیی سلێمانی دوو تیم، لە سەرچنار دوو تیم و هاوكات 11 تیم لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە 122 لە خزمەتی هاوڵاتییاندا دەبن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە سەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستییەكان لە سەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتن لە حاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و هاوڵاتییان دەتوانن لە كاتی حاڵەتە لە ناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە 122ەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی چارەسەركردنی ئاشتییانەی ئەو كێشانەیە كە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەكەدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی…
Total
0
Share