پارێزگاری سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات تا ئەو کاتەی تیمەکانی سەرژمێری سەردانیان دەکەن و زانیارییەکانیان وەردەگرن لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەی ئەمنی شارەکان راسپێدراون بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە رۆژانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، کە پێکهاتوون لە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ تا ئەو کاتەی تیمەکان دەگەنە ماڵەکانیان و زانیاری و داتاکانیان لێوەردەگرن لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
Total
0
Share