ڕوسیا یەكەم مانگی دەستكرد بۆ چاودێری ئاووهەوای جەمسەری باكوور هەڵدەدات

كێشی 202 تۆنە و دەتوانێت تا نزیكەی حەوت ساڵ كاربكات

ڕوسیا موشەكی (سویوز -2.1 ب)ی لە فڕۆكەخانەی بایكۆنور-ی ئاسمانی هەڵدا كە مانگی دەستكردی (ئەرتیكا-م)ی هەڵگرتووە.

ئەرتیكا-م بە یەكەم ئامێری بۆشایی ئاسمانیی ڕوسی تایبەت بە چاودێری ئاووهەوا و ژینگەی ناوچەی جەمسەری باكوور دادەنرێت كە كێشەكەی 202 تۆنە و دەتوانێت تا نزیكەی حەوت ساڵ كاربكات.

سەرەڕای ئەوە، مانگە دەستكردەكە كۆمەڵێك ئامێری جیۆفیزیایی (GGAK-VE) پێوەلكێنراوە بۆ چاودێری و پێشبینی دەربارەی چالاكییەكانی خۆر و دۆخی تیشكدانەوە لە بۆشایی ئاسمانی نزیك لە زەوی.

هەروەك كۆمەڵێك پێكهاتە و ئامێری تیایە بۆ سەرلەنوێ بڵاوكردنەوەی زانیاری و ڕێوشوێنەكانی كەشناسی لە پێگەی سیستمی گەڕان و ڕزگاركردنی نێودەوڵەتی لە بۆشایی ئاسمان (كۆسباس-سارسات).

پێشتر گینادی ماتیشیف، سەرۆكی لقی باشووری ئەكادیمیای زانستە ڕوسییەكان و زانای دەریا و كیشوەرەكان وتی، مرۆڤایەتی پاش ماوەیەكی دیكە چەرخێكی بەستەڵەكی بچوك دەبینن نەك گەرمبوونی جیهانی، وەك ئەوەی زۆرێك پێشبینی دەكەن.

ڕونیشیكردەوە، ئاووهەوای هەسارەی زەوی خولی كاتیی هەیە، خولی ئاووهەوای گەرم لە ناوچەی جەمسەری باكوور كۆتایی هات و خولی ئاووهەوای سارد دەستیپێكردووە.

زانا ڕوسییەكە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (ڕوسیسكایا گازیتا) وتی، بەر لە چوار ساڵ سەردانی جەمسەری باكووری كردووە و تێبینی گەڕانەوەی خولی گەرمی نەكردەوە و داواشی لە لایەنگرانی قەتیسبوونی گەرمای جیهان كرد تەنانەت ئەگەر بۆ ڕۆژێكیش بێت لە مانگی ئابدا سەردانی ناوچەكە بكەن، بۆ بینینی ئەو ناوچەیە بە بەفر و بەستەڵەك و ورچە سپییەكانیەوە.

سەرچاوە: نۆڤۆستی

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی تارانی لە ئەنقەرە بانگهێشتکرد

بابەتی دواتر

ڕاڤیتزانی دوای کاسانۆ هێرشدەکاتە سەر یوڤی و کریستیانۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share