بەشێکی زۆر لە میوەکان بڕێکی زۆر لە شەکری سروشتییان تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارن بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی شەکرە لەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرە بوون.
پێگەی ڤێری وێڵ هێڵس حەوت میوەی دەستنیشانکردووە کە رێژەی شەکریان بە رێژەی بەرز تێدایە و خواردنیان لەلایەن ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکرەیان کە ئەوانیش بریتین لە:
-خورما، کە هەر دەنکێکی بە نزیکەیی 16 گرام شەکری تێدایە
-شوتی، یەک پەرداخ لە قاشی شوتی نزیکەی 9.5 گرام شەکری تێدایە
-کاڵەک، یەک پەرداخ قاشی کاڵەک 12.5 گرام شەکری تێدایە
-قەیسی، هەر دەنکێکی 3.2 گرام شەکری تێدایە
-مۆزی پێگەیشتوو، کە یەک دانەی 31.5 گرام شەکری تێدایە
-ئەنەناس، کە یەک دانەی زیاتر لە 18.8 گرام شەکری تێدایە.
-میوە وشککراوەکان، کە زۆر زیاتر لە میوە فرێشەکان شەکری تێدایە.