چیرۆکی ئەو دوو پیاوەی 75 ساڵە هاوڕێن

مرۆڤ لە چەند قۆناغێکی ژیانیدا ڕەنگە هاوڕێ و هاوکاری زۆر بناسێت، بەڵام حاڵەتێکی دەگمەنە ئەگەر دوو کەس لە تەمەنی 5 ساڵییەوە بەیەکەوەبن تا ئێستا، وەک مام حسێن و مام مەولود کە 75 ساڵە هاوڕێی یەکن.

کەسێکی نزیکی مام حسێن و مام مەولود چیرۆکی هاوڕێیەتیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای دەگێڕێتەوە و دەڵێت، “ئێستا خەڵکی ڕۆژانە دەیان بینێت پێکەوە، بەڵام ئەگەر کەسێکیان بە تەنها بێت خێرا پرسیار دەکەن کە ئەو کەسەی دیکەیان لەکوێیە، چونکە هێندە پێکەوەن نامۆیە ئەگەر کەسێکیان بە تەنها بێت”.

مام مەولود و مام حسێن لە ساڵی 1941 لە گوندی هێڵانپێ، کە گوندێکی بە شێوەزار هەورامییە لە دایکبوون و وەک خۆیان باسی دەکەن لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە پێکەوەن و لە زۆرینەی قۆناغەکانی ژیانیان پێکەوەبوون، وەک سەربازیی و هەتا بەرواری هاوسەرگیرییەکەشیان لە یەک ساڵدایە”.

مام حسێن و مام مەولود لە ساڵی 1961 دا وەک سەرباز دەچنە سوپای عێراقەوە کە ئەوکات سەربازی زۆرە ملێبووە.

لە ساڵی 1967 دا ئەم دوو پیاوە کوردە هاوسەرگیری دەکەن و هەر لە نزیکی یەکەوە دەژین، لە ساڵی 1987 کاتێک گوندەکان چۆڵدەکرێن لەلایەن حزبی بەعسەوە ئەوان نیشتەجێی قەزای خورماڵ دەبن و تا ئێستاش پێکەوە واتە 75 ساڵە هاوڕێن.

بابەتی پێشتر

گڕی خۆپیشاندانەكانی ناسڕیە گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پۆلیسێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەلسەفەکەم

پەرەسەندنی فەلسەفەکەم لەم ڕووداوەوە دەستیپێکرد کە ئێستا باسی دەکەم: ژنەکەم داوەتی یەکەم کێکی سۆوفڵی کردم کە دروستیکردبوو، بە…
Total
0
Share