فیلمێک لەبارەی کۆڵبەرانی کوردەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی هۆڵەندا نمایشکرا

فیلمی کوردی “نانی پیرۆز” کە لە دەرهێنانی هونەرمەندی کۆچکردووی کورد، ڕەحیمی زەبیحییە لە فێستیڤاڵی فیلمی “ئیدفا” لە هۆڵەندا نمایشکرا.

فیلمەکە لە دەرهێنانی هونەرمەندی کۆچکردووی کورد ڕەحیمی زەبیحییە و لە بەرهەمهێنانی هونەرمەند تورەجی ئەسڵانییە، لە فێستیڤاڵەکەدا تورەجی ئەسڵانی وەک نوێنەری فیلمەکەی زەبیحی قسەی لەبارەی فیلمەکەوە کرد، کە باس لە ژیانی کۆڵبەرانی کورد لە دۆخە قورسەکاندا دەکات و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی خۆیان و منداڵەکانیان.

فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد “رەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورەج ئەسڵانی” دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAD Movie .

ئەم بەرهەمە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران، کاتژمێر 9ی شەوی هەینی 20ی تشرینی دووەمی2020 بە شێوەی فیزیکی لە سینەما “چاوی 2” و هەروەها لە کاتژمێر 7ی ئێوارێی ڕۆژی سێشەمە 24ی تشرینی دووەمی 2020 لە بەشی پێشبڕکێی “فیلمە نیوە درێژەکان” Mid-Length لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستەردام ـ “ئیدفا” IDFA لە وڵاتی هۆڵەندا نمایشکرا.

لە درێژەی نمایشی فیلمەکەدا کۆڕیی پرسیار و وڵام بە بەشداریی “توورەج ئەسڵانی” بەرهەمهێنەری ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە و “ئیلاهە نەوبەخت”  لە ڕێگای تۆڕیی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

عێراق ئەگەری كشانەوەی لە ئۆپیك بە كراوەیی هێشتووەتەوە

بابەتی دواتر

سعودیە بەكارهێنانی ناوی "الله" لەسەر كەلوپەل قەدەغە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share