دۆكیومێنتارییەك: چاپلن چوار ژنی هەرزەكاری هەبووە‏

دۆكیومێنتەرییەكە ناوی “چاپلنی ڕاستەقینە”یە

دۆكیومێنتارییەكی نوێ، تیشکی زیاتر دەخاتە سەر ژیانی ئەستێرە گەورەکەی سینەمای بێدەنگ، چارلی چاپلن، وردەکاریی زیاتر لە بارەی پەیوەندیی خۆی و چوار ژنە هەرزەکارەکەیەوە ئاشکرا دەکات.

فیلمە دۆكیومێنتارییەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی، سیان لە چوار ژنەکەی چاپلن، تەمەنیان کەم بووە و لە تافی هەرزەکاریدا بوون، بۆ نمونە، “لیتا گرەی” 12 ساڵان بووە کاتێک چاپلن لەگەڵیدا کاری نواندنی کردووە، دواتریش لە وڵاتی مەکسیک بە دزییەوە هاوسەرگیرییان کردووە.

بەپێی دۆكیومێنتارییەكە، کاتێک لیتا لە تەمەنی 16 ساڵیدا سکی پڕ بووە، چاپلن لە سیەکانی تەمەنیدا بووە، پاش جیابوونەوەیان، لیتا لە چەندین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە داوە، کە چاپلن-ی هاوسەری زوو زوو تووشی هەڵچوون و تووڕەیی بووە، تەنانەت دەمانچەی لێهەڵگرتووە و داوای لەباربردنی منداڵەکەشیانی لێکردووە.

پیتەر میدڵتۆن و جەیمس سپینی، کە درووستکەری فیلمە دۆكیومێنتارییەكەن، لە لێدوانێکدا بە سکای نیوزیان ڕاگەیاندووە، “ئەگەر چارلی چاپلن فەرامۆش بکەین، ئەوا ئێمە چیرۆکی ئەو ژنانەش فەرامۆش دەکەین، ئەمەش خۆی لە خۆیدا کێشەیە، گرنگیی کارەکە لەوەدایە کە چیرۆکی ئەو ژنانە دەخاتە بەر باس، کە لەمڕۆدا بەردوام و لە هەموو جیهان دووبارە دەبێتەوە.

ئەمەی خوارەوە لینكی دۆكیومێنتارییەكەیە، بە زمانی ئینگلیزی.

http://www.documentaryarea.tv/player.php?title=The%20Real%20Charlie%20Chaplin

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: سیاسەتی نەوتی هەرێم ڕاست و دروستە و لەگەڵ بەغداد گفتوگۆ دەكەین

بابەتی دواتر

سەرۆكی سێ كۆمەڵە و ڕێكخراو بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share