یەكێك لە كەڵە نووسەر و رووناكبیرەكانی شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد

بەربەیانی ئەمڕۆ دووشەممە؛ مامۆستا عەبدولی حەمەباقی، نووسەر و رووناكبیری دیاری كوردستان كۆچی دواییكرد.

مامۆستا عەبدولی حەمەباقی، یەكێكە لە نووسەر و توێژەرە پڕپێزەكانی بواری هونەر و خاوەنی چەندان بەرهەمی هونەری و توێژینەوەی پڕشنگداری ناو بواری هونەر و خاوەن پایەیەكی رۆشنبیریی كوردی بەهێزبوو

مامۆستا عەبدولی حەمەباقی بەربەیانی ئەمڕۆ دووشەممە و رێككەوتی 17/3/2025 بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد و ئەم رووناكبیرە برای نووسەو توێژەر حەمەی حەمەباقی-یە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share