كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌، 27 ملیۆن كه‌سیان تێپه‌ڕاند، تەندروستیی جیهانیش دەڵێت، تا كۆتایی ئەمساڵ ڕەنگە ڤاكسینی كۆرۆنا ئامادە بێت.

بەگوێرەی ماڵپه‌ڕی “Worldometer” كه‌ زانیاری له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهاندا بڵاوده‌كاته‌وه‌، تا ئامادەكردنی ئەم ڕاپۆرتە ژمارەی ئەو كەسانەی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە 27 ملیۆن و 155 هەزار و 683 كەسن.

لەبەرامبەردا ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا تووشی ڤایرۆسەكە بوون لە جیهاندا بریتییە لە 36 ملیۆن و 52 هەزار 573 توشبوو، لەگەڵ یەك ملیۆن و 54 هەزار و 710 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا.

لەلایەكی دیكەوە، تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبریسیۆس، به‌ڕێو‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ئاشكرایكردووە، ڕه‌نگه‌ ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئاماده‌بێت.

گێبریسیۆس ئاماژەی بەوەشكردووە، “بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستمان به‌ ڤاكسین ده‌بێت و هیوادارین تا كۆتایی ئه‌مساڵ بتوانین ببینه‌ خاوه‌نی ڤاكسین و به‌هیوابوونی خۆی له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراكرد”.

 

بابەتی پێشتر

توركیا ڕەخنە لە یەكێتیی ئەوروپا دەگرێت

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی زیادبوونی ئامارەكانی كۆرۆنا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share